ئاژەڵێک ئاشکراکرا کە تێکەڵەیەکە لە سەگ و گورگ

لە وڵاتی یۆنان جۆرە ئاژەڵێک ئاشکراکرا، کە تایبەتمەندی و سیفەتە بۆماوەییەکانی لە سەگ و گورگیش پێکهاتووە.

رێکخراوی کالیستۆ کە رێکخراوێکی یۆنانییە و کار بۆ پاراستنی ئاژەڵان دەکات بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی نموونەی خوێنی 50 گورگ و ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆیان، دەرکەوتووە یەکێک لەو ئاژەڵانە رێژەی 45% ی گورگە و رێژەی 55% ی سەگە.

ئەمە یەکەمجارە حاڵەتێکی لەو شێوەیە لەناو سەگ و گورگدا لە وڵاتی یۆنان ئاشکرابکرێت.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ژمارەی گورگ بە شێوەیەکی بەرچاو لە یۆنان زیادیانکردووە، ئەمەش ناڕەزایەتیی بەشێک لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە و داوادەکرێت مافی لەناوبردنیان پێبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ژینگەی عێراق: ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت. وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، پێویستە خۆراک،…
Total
0
Share