کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و ئەگەری هەیە ناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان بەفری لەگەڵدایە و ئەگەرى هەیە بەفربارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلە نزمدەبێتەوە.

هەروەها سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک شوێن، لە ناوچە شاخاویەکان بەفر و باران دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.

پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاش سێ ساڵ کۆمپانیاکان درەختە نێژراوەکانی گۆیژە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگا دەکەنەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دوای سێ ساڵ لە ناشتنی درەختەکان و خزمەتکردنیان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.…
Total
0
Share