بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “هەمیشە ئێمە لە یادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال وەک باوک، سەرکردە و رابەری نوێخوازی شۆڕش و خەباتی کوردایەتی، حیکمەت وەردەگرین و هانمان دەدات کە لەسەر رێبازەکەی لە خزمەتکردنی گەلەکەماندا بێ پشوودان بەردەوامبین”.
وتیشی، “ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام، ئامۆژگارییەکانی پابەندترمان دەکات بۆ کارکردنی پێکەوەیی، بۆ پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان”.
جەختی لەوەشکردەوە، “یەکێتییەکەی مام لەسەر رێگای راستی خەبات و تێکۆشان بەردەوامی بە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکانی دەدات، خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و پێشڕەوی لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان ئەمانەتە و ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە و بە بەرپرسیارێتییەوە جێبەجێیدەکەین”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو پارەیەی لە هاوکارییەکانی چەمچەماڵ ماوەتەوە لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا خەرجدەکرێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، وەک بەڵێنمان دابوو کە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش بەجێناهێڵین و ئەو پارەیەی لە…
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت
كەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق 400 هەزار دینارە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێم جێبەجێبكرێت و سندوقی خانەنشینیی دروستبكرێت…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکێتیی زانایان: ڕۆڵی زیاتر ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویدا

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەكات، هیوادارە لەمەودوا مامۆستایان…
Total
0
Share