شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە هەندێک کاتدا بای رۆژئاوا و بای باشوور چالاکدەبن بەو هۆیەوە خێرایی با 30 بۆ 55 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

وتیشی، “بەگوێرەی شوێن و کات گۆڕانکاریی روودەدات، لە بەشێکی ناوچەکان تەپوتۆزیی ناوخۆیی دروستدەبێت و ئاسمان ناڕوون دەبێت، ئەمشەو شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە کاریگەریی لەسەر باشووری هەولێر، کەرکوک، گەرمیان، سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: كەسێك بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە كەسێكیان بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە،هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی‌…
Total
0
Share