شارەوانیی سلێمانی: شەقامی ئاراستەی کەرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کارکردن لە دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە، شەقامی ئاراستەی کەرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100مەتری ، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 30ـی ئەیلولی 2025، بەهۆی کارکردن لە دروستکردنی یەکتربڕە نوێیەکە، شەقامی ئاراستەی کرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی 100 مەتری بۆ ناو شاری سلێمانی بەکاربهێنن، چونکە لە کاتی رووخاندنی پردە کۆنەکە، شەقامی سلێمانی بە ئاراستەی کەرکوک دادەخرێت و هاوڵاتییان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی سلێمانی-دوکان-کەرکوک بەکاربهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین لە هاوڵاتییان و شۆفێران کە بەپێی نەخشەی دیاریکراو شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن، هەروەها لەسەر شەقامەکان رێنمایی و هێمای رێنیشاندەر دانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی داد: کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە. شیلان عارف، بریکاری…
Total
0
Share