دارا سێکانیانی: بەپێی یاسا نابێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ بفەوتێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، نابێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ بفەوتێت.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆسیەی نەوت یەکێک بوو لە ئاڵۆزترین و سەرەکیترین گرفتە قووڵەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و بە هەناردەکردنەوەیشی، کێشەکە بەشێوەیەکی ریشەیی چارەسەردەبێت.

وتیشی، ئەگەر لە نەوتەکەدا گفتوگۆکان بەرەوپێشچوون و کێشەکان کۆتاییانهات، بابەتی داهاتی نانەوتییش نابێتە گرفتی نێوان هەرێم و بەغداد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی، نابێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ بفەوتێت؛ بۆ ئەمەش چاوەڕوانی رۆژانی ئایندەین کە هەنگاوەکانی هەردوولا، بە چ ئاراستەیەکن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەی دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەکرێت؟

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، سەرقاڵی چاککردنی کەموکوڕییەکانن و لە کۆتایی هەفتەوە، دابەشکردنی هاوکارییەکان دەستپێدەکات. عەتا محەمەد، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌ توركیا نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا ‏به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته‌…
Total
0
Share