400 ملیار دیناری دزراو گەڕێندرایەوە بۆ حكومەت

دادگای لێكۆڵینەوەكانی كەرخ لە بەغداد دەڵێت، 400 ملیار دینار لەو پارانەی دزرابوون گەڕێندرانەوە بۆ حكومەت.

پارەكان بەشێكن لەو پارانەی لە دۆسیەی ناسراو بە “دزیی سەدە” براون و نور زوهێر تۆمەتباری سەرەكیی دۆسیەكە بوو كە دوای دەستگیركردنی لە ماوەی رابردوودا، بە كەفالەت و بە مەرجی گەڕاندنەوەی پارەكان ئازادكرا.

كۆی گشتیی ئەو پارانەی لە ئەستۆی زوهێر-دان، یەك تریلیۆن و 600 ملیار دینارە، ئەمڕۆ پێنجشەممە زیا جەعفەر دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەكانی كەرخ ئاشكرایكرد، ناوبراو تا ئێستا 400 ملیار دیناری لەو پارانەی لە تۆمەتباران و بكەرانی تاوانی گەندەڵیی دارایی وەرگرتووە، گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

راشیگەیاند، تۆمەتبار هەیسەم جبوری جێگری پێشووتری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، تا ئێستا نۆ ملیار دیناری لە كۆی 17 ملیار دیناری دزراو گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
Total
0
Share