شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە هەڕەشەکردن لە میدیاکان، نیشانەی ترسە.
شنیار ئەنوەر لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، ئەمڕۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم رێگریی لە بەشداریی هەندێک دەزگای راگەیاندن کردووە کە بەشداربن، چونکە بە ئاوازی وتەبێژ نادوێن، ئەمە پێشێلکارییەکی روونی دەستوور و یاسای کاری رۆژنامەوانی و یاسای مافی بەدەستگەیشتنی زانیارییە لە کوردستان.
نووسیویشیەتی، “ئەو هەڵوێستەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم سەرکۆنە دەکەم و پێویستە رقی شەخسی نەکرێتە بنەمای مامەڵەکردن لەگەڵ میدیاکان”.