برایەکی ئەکبەری حاجی رۆستەم بۆ هەولێر هەڵات

برایەکی ئەکبەری حاجی رۆستەم دوای کوشتنی دوو کەس بەرەو شاری هەولێر هەڵات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ جمهور حاجی رۆستەم کە برای ئەکبەری حاجی رۆستەمە و ئەفسەری باڵایە لە هێزەکانی زێرەڤانی، چووتە سەر ماڵێکی بە رەگەز عەرەب و دوو کەسی کوشتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە ئەندامێکی ئەو خێزانە لە کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەمدا تۆمەتباربووە”.

ئاشکراشیکرد، “دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە کە برای ئەکبەری حاجی رۆستەمە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال شادبووم

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال مەحمود عەباس، سەرۆكی…
Total
0
Share