ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بانگەشەی هەڵبژاردن دانیشتنەکانی پەرلەمانی پەکخستووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، سەرقاڵبوون بە بانگەشەی هەڵبژاردن، کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەکخستووە.

سەڵاح تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی سەرقاڵبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە بانگەشەی هەڵبژاردن سێ دانیشتنە رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرقاڵبوون بە بانگەشەی هەڵبژاردن و پەککەوتنی کارەکان تەنها ئەنجومەنی نوێنەرانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو بەرپرسان لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن بە وەزیر و بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەرەکانیشی گرتووەتەوە.

جەختیشیکردەوە، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە و سزای ئەو پەرلەمانتارانە دەدرێت کە ئامادە نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ئاماری هەرێم: لە 1ی 10وە یەکەم قۆناغی کاری مەیدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەستپێدەکات

دەستەی ئاماری هەرێم بڵاویکردەوە، بە مەبەستی دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی كارى مه‌يدانى له‌ سەرژمێریی گشتيی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share