وابڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رەشنووسی رێککەوتنی نەوتی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی سێ پرس دەکرێت، بەڵام پرسی سەرەکیی و بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێت، تێیدا ئەو رەشنووسە دەخرێتەڕوو کە لەلایەن عێراقەوە نێردراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ، وەزیری سامانە سروشتییەکان راسپێردرێت کە میکانیزمێک بدۆزێتەوە تاوەکو لە رێگەیەوە هەرێم بتوانێت بە زووترین کات 100 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد بکات.