پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزینی 126 ملیۆن دینار و نزیکەی 60 مسقاڵ زێڕ دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی 126 ملیۆن دینار و نزیکەی 60 مسقاڵ زێڕ دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد کە بڕی 126 ملیۆن دینار و نزیکەی 60 مسقاڵ زێڕی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگیرا

لە کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیاردرا، دەستبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە…
Total
0
Share