ئیدارەی گشتیی یەكێتیی نزیكەی 120 ملیۆن دینار بۆ كارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەكانی سلێمانی خەرجدەكات.
د.رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، نزیكەی 120 ملیۆن دینار لەلایەن ئیدارە و دارایی گشتیی یەكێتییەوە بۆ كارمەندی خۆبەخش لە نەخۆشخانەكانی شار، هیوا، منداڵان خەرجدەکات كە لە هەولێریش باسی دەكەم دەڵێن لای ئێمە ئەم شتانە نییە.
باسی لەوەشکرد، لە هەولێر زیاتر لە 50%ی خزمەتگوزاریی كەرتی گشتیی نەماوە و هەمووی خزمەتگوزاریی كەرتی تایبەتە، لەوێ خەڵكەكە وا راهێندراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سلێمانی زۆرترین خزمەتگوزاریی تەندروستی لە کەرتی گشتییەوە پێشکەشی هاوڵاتییان دەکرێت.