ئۆجەلان: پشتگیریی لە برایەتیی نێوان کورد و عەرەب دەکەم

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمراڵییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان:

“بۆ شێخ و ریشسپییەکانی هەرێمەکانی جزیرە، دێرەزوور، رەققە و تەبقا:

دۆستانی هێژا:

لە سەرەتادا بە دڵخۆشی، خۆشەویستی و رێزدارییەوە سڵاوتان لێدەکەم.

یەکێتی و پشتگیریتان لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەی دیموکرات، واتایەکی گەورە هەڵدەگرێت.

ئێوە بەم یەکێتییەتان بناغەیەکی مێژوویی نوێ کە باوەڕی بە پەیوەندی و هاوپەیمانیی نێوان گەلانی کورد و عەرەبە، بونیاددەنێن.

لە دڵی مێژوو و رابردوودا، لە نێوان هەردوو گەلانی کورد و عەرەب پەیوەندی هەبووە. لە قوڵایی مێژوودا، دۆستایەتی و برایەتیی نێوان گەلانی کورد و عەرەب هەمیشە لەپێشینە بووە. تەنانەت ئەم دۆستایەتییە، لە سەردەمی دەرکەوتنی ئیسلام و بڵاوبوونەوەی بە سەرکردایەتیی پێغەمبەر محەمەد، رێگەی بە زۆربەی کوردەکان دا بە ئاسانی بەشداریی ناو ئاینی ئیسلام ببن. هۆکاری سەرەکیی پەیوەندیی پتەوی نێوان گەلانی کورد و عەرەبە. ئەم پەیوەندییە خوشک و برایەتییە، لە نێوان ئەو دوو گەلەدا بۆ چەند سەدەیەک لە دوای ئیسلام بەردەوامبوو و پەرەیسەند.

ئەم پەیوەندییە کە ئەمڕۆ ئێوە بەڕێوەی دەبەن، لە لایەنێکەوە مێژووییە و لە لایەنێکی دیکەوە کۆمەڵایەتییە. هەروەها خاوەن بناغەیەکی سیاسیشە، هەربۆیە واتا و گرنگییەکی گەورە بەم هەڵوێست و یەکێتییە لە سوریا دەدەن. پشتگیریی لە خوشک و برایەتی و هاوپەیمانیی نێوان گەلانی کورد و عەرەب دەکەم، چونکە بناغەیەکی مێژوویی هەیە.

لەسەر ئەم بنەمایە و هەروەها لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی و نەتەوەی دیموکراتدا؛ دەبێت هەمووان یەکسان بن، ئازاد بن، پێکەوەبژین، خۆیان بەڕێوەببەن. دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە یەکسانی و دادپەروەریی بونیادبنرێت. دەبێت کورد و عەرەب پێکەوەبژێن. ئەمەش گرێدراوە بە پشتگیرییتان بە هەسەدەوە. پشتگیریتان بۆ هەسەدە، هەڵگری واتایەکی گەورەیە.

دۆستانی هێژا:

ئێوە دەتوانن رۆڵیکی گرنگ و مێژوویی لە بونیادنانی سوریایەکی دیموکرات، ئارام، یەکگرتوو و دادپەروەر بگێڕن. گرنگە عەرەب، کورد، سوری-ئاشووری و هەر کەسێک کە لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە دەژی، بۆ ئەم برایەتییە مێژووییە تێبکۆشێت.

من بەم هیوا و باوەڕەوە لەباوەشتان دەگرم.

جارێکی دیکە بە رێزەوە سڵاو لە هەمووتان دەکەم.

هیوای سەرکەوتن و تەندروست باشیتان بۆ دەخوازم.

سڵاوی دۆستانە و برایەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراقدا بڕیاری خەرجكردنی…
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم پلەی بەشێكی دیكەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی بەرزكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پلەی بەشێك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرزكراوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share