کۆمسیۆن: داوای چاودێری نێودەوڵەتیمان نەرکردووە بۆ هەڵبژاردنەکان بەڵکو داوای سەرپەرشتیمان کردووە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد نوێنەرانی وڵاتان بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکان بانگهێشتکراون نەک بۆ چاودێریکردن.

جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆن لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “عێراق داوای سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە نەک چاودێریکردن ئەمدوانە جیاوازییان هەیە”.

وتیشی، “هەڵبژاردنەکان ئاڵنگارییەکی گەورەیە لە بارودۆخێکی نالەباردا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دابەشکردنی عێراق بەسەر بازنەی هەڵبژاردنەکاندا، بۆ دۆخی ئێستا ئاسانتر و گونجاوترە”.

هەروەها راشیگەیاند کە ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان و کوتلەکانمان درێژکردووەتەوە بۆ هەر لایەنێک کە دەیەوێت بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات.

جەختیشیکردەوە کە نوسینگەکانیان دەرگایان کراوەدەبێت بۆ تۆمارکردنی کوتلەکان و پێدانی زانیاری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان وەکچۆن داواشی لە ڕاگەیاندنەکان کرد کە ڕۆڵیان هەبێت لە سەرکەوتنی پرۆسەکەدا.

ئاسکراشیکرد، “کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ پێشکەشکردنی هەر پێداویستییەک سەبارەت بە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات”.

بابەتی پێشتر

یاریزانانی تێنسی سەرزەوی لە زیندانی ئاڵتونیی ئوسترالیا ڕزگاریان بوو

بابەتی دواتر

بوفۆن.. کوڕە گەورەی خانمە پیرەکە و 30 ساڵ خزمەتکاری تۆپی پێ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە، عێراق پشووی فەرمیی راگەیاند. لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 21ـی ئازاری…
Total
0
Share