سەندیکای رۆژنامەنووسان: ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە.

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، تەقەکردن لە رۆژنامەنووس ھێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانە و دوورە لە کار و پیشەی خەڵکی ئازا، چونکە رۆژنامەنووس ھەڵگری چـ.ـەک نییە تاوەکو بە چـ.ـەک تەقەی لێبکرێت و ئەم حاڵەتەش دەچێتە خانەی ھەوڵدان بۆ تیـ.ـرۆرکردن، ناوبراو ئێستا دۆخی تەندروستیی زۆر باشە”.

دەشڵێت، داواکارین دەزگا بەرپرسەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم بابەتە بکەن و ئەنجامدەران ئاشکرابکەن، چونکە ژینگەی میدیای سلێمانی رۆژنامەنووسی تێدا تیـ.ـرۆر نەکراوە، با ھەموومان ھاوکار و ھاریکاری یەکتر بین تاوەکو پایتەختی رۆشنبیریی ھەرێمەکەمان بە پاکی و بە جوانیی بۆ میدیاکاران بمێنێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا: لە دوو ساڵدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا، رایدەگەیەنێت، “لە دوو ساڵدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە”. کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی…
Total
0
Share