سەرچاوەیەک لە میدیای یەکێتی وەڵامی فەرەیدون عەبدولقادر دەداتەوە

دوای ئەو لێدوانانەی لە بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن لە دژی سلێمانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردنەوە، سەرچاوەیەک لە میدیای یەکێتی بەم شێوەیە وەڵامی فەرەیدون عەبدولقادر دەداتەوە:

-لەوە تێناگەین بۆچی كوردستان وێران بێت مێش میوانت نابێت، وەلێ لەگەڵ هاتنەكایەی هەر پرسێك یان رووداوێك كە پەیوەندی بە یەكێتییەوە هەبێت، وەكو زەردەواڵەیەكی وروژاو دەردەكەویت.

-بۆ سەنگەرگرتن لە دژی یەكێتی لەم كەناڵ بۆ ئەو كەناڵەی راگەیاندن فڕكان فڕكانیەتی و ئەوەی بەزاریدا بێت دژی یەكێتی دەیڵێت.

-لە سایەی ئەو یەكێتییەی كە فەرەیدون لێی ناڕازییە و دەیەوێ‌ بیڕوخێنێت هیچ كەسێك لە شاری سلێمانی بەقەد جەنابی سودمەند نەبووە و سودمەندیش نابێت.

-تەنها پێی دەڵێین چاو لە هاوتەمەنە سیاسییەكانی خۆت بكە، كە بەشێكیان لە ماڵی خوا سەرقاڵی عیبادەتن و هەندێكی دیكە لەماڵەوە سەرقاڵی نووسینەوەی بیرەوەرییەكانی خۆیانن، بەشێكیش وەكو كەسایەتی نیشتمانی و موڵكی هەموو گەلی كوردستان رەفتار دەكەن.

-یەكێتییەكان بەڕێز و شكۆوە مامەڵە لەگەڵ تێكۆشەرانی دێرین دەكەن و پێمان خۆشە وەكو هاوتەمەنە سیاسییەكانت مامەڵە بكەیت بۆ ئەوەی رێزت لێبگرین، نەك ناچارمان بكەیت رەخنەت لێبگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share