نوێنه‌ری هاتوچۆ له قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ر بینا و باڵەخانەیەکی بازرگانی قۆرخکاری بکات سزادەدرێت.
دانا عوسمان، نوێنه‌ری هاتوچۆ له قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ر (بینا‌و باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی یاخود گه‌راج، ماركێت، رێستۆرانت، كافتریا و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك..هتد) به‌رده‌م بیناكه‌ی قۆرخبكات و تابلۆی تایبه‌ت به‌شوێنه‌كه‌ی دابنێت لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دایناوه لاده‌برێت.
دانا عوسمان، وتیشی، لێپێچینەوەکان بە جۆرێکن له‌جاری یه‌كه‌مدا شوێنه‌كه ئاگادار ده‌كرێتەوە جاری دووه‌م پسوڵه‌ی سه‌رپێچیی بۆ ده‌كرێت و له‌جاری سێیه‌ميشدا شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، “له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند گه‌راجێكی تایبه‌ت به پارككردنی ئۆتۆمبێل به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانیان له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته راگرتبوو داخران”.