ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش، یەکێکە لە بڕگەکانی کارنامەی دانیشتنەکە.

دوێنێ یەکشەممە، چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم لایەنە ناڕازییەکان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجامداوە و لایەنەکان بەڵێنی ئەوەیان داوە کە دژایەتیی پرۆژەیاساکە نەکەن.

لە رۆژی 13ی ئازاری 2023ـوە، پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکراوە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە؛ لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش، تائێستا دوو جار خوێندنەوەی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی کۆتایی لەسەری ماوە.

لە ماوەی رابردوودا، چەندینجار دەنگدانی کۆتایی لەسەر پرۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران دواخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: رێککەوتنی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە.…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: داوامان لە بەغداد كردووە چارەنووسی 59 مووچە پاشەكەوتكراوەكە یەكلابكرێتەوە

داوامان لە بەغداد كردووە چارەنووسی 59 مووچە پاشەكەوتكراوەكە یەكلابكرێتەوە یەكێتیی مامۆستایان لە رێگای یاداشتێكەوە داوا لە بەرپرسانی حكومەتی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بە بڕی 127 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لەناو شاردا جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە، به ‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار،…
Total
0
Share