بەهۆی ریکلامێکەوە بەنزینخانەیەک لە هەولێر داخرا

دوای ئەوەی لەلایەن کچە “مۆدێلێکەوە” بە شێوەیەکی”نەشیاو” ریکلام بۆ بەنزیخانەیەکی هەولێر کرا، بە بڕیاری قائیمقامیەتی هەولێر بەنزینخانەکە داخرا.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، “دوای ئەوەی دوێنێ ریکلامی بەنزینخانەیەک بە شێوەیەکی “نەشیاو” لەلایەن کچێکەوە بڵاوکرایەوە دەستبەجێ بەنزینخانەکەمان دەستنیشانکرد و ئەمڕۆ بەنزینخانەکەمان داخست”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ریکلامەکە هەموو سنوورێکی بەزاندووە، بۆیە داوایەکی یاسایی لە دژی بەنزینخانەکە و ئەو کچەش کە ریکلامەکەی کردووە بەرزدەکەینەوە و دەبێت بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

ریکلامی بەنزینخانەکە لەلایەن کچە مۆدێلێکەوە بە ناوی (س، د) و هەر زوو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە شارەکەدا نزیکبووەتەوە لە ستانداردی جیهانی. بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە…
Total
0
Share