رۆژنامەی ئەلسەباح: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگای بەندەری جەیهانەوە نزیکە

رۆژنامەی ئەلسەباح بڵاویکردەوە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگای بەندەری جەیهانی تورکییەوە نزیکە و چەند وردەکارییەکی بچووکی ماوە.

رۆژنامەی ئەلسەباح لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوت بڵاویکردەوە، كاركردن بۆ پرۆسەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە رێگای بەندەری جەیهانی توركی بە تەواو نەبووە، بەڵام دانوستانەكان قۆناغی زۆر پێشكەوتوویان بڕیووە، تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماون.

ئاشکراشیکرد، وەزارەتی نەوت بەرەو رێککەوتنێکی ئەرێنی دەڕوات و بەم نزیکانەش لێکتێگەیشتنە تەکنیکی و لۆجستیەكانی پەیوەست بە هەناردەکردن تەواو دەبن.

لای خۆیەوە كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) دووپاتیکردەوەتەوە، لە رووی تەکنیکی و لۆجستییەوە ئامادەیە کارەکانی هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە لە ئەگەری رێککەوتندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانی عێراق: هەرێم و عێراق لەبارەی سیاسەتی گومرگییەوە رێککەوتن

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر سیاسەتی گومرگی رێککەوتن. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا…
Total
0
Share