بودجە بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەرخانکرا

قەزای چەمچەماڵ

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، “بودجە بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەرخانکرا”.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بڵاویکردەوە، دوای سەردانی قائیمقامی چەمچەماڵ لە رۆژی پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025، بۆ نووسینگەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ تەرخانکرا.

دەشڵێت، لەئەمڕۆوە کۆمپانیای جێبەجێکار دەست بەکارەکانی دەکاتەوە و بڕیارە بەشێوەیەکی خێرا و بەوپەڕی توانای کۆمپانیاوە کار لە پرۆژەکەدا بکرێت و جێگری سەرۆکی حکومەتیش قۆناغ بە قۆناغ بودجەی پڕۆژەکە تەرخاندەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خوێندنگەکان بکرێنەوە دەبێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر پرۆسەی…
Total
0
Share