پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە.

ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، “تاوەکو رۆژی 31ی ئابی 2025، ئەپی تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک داناخرێت، بەڵام هەرکەس لە 03ی ئابەوە واتە سبەینێ خۆی تۆماربکات، بەشەخۆراکی یەک مانگی دەبڕدرێت.”

وتیشی، لە مانگەکانی داهاتووشدا ئەوانەی تۆمار نەکراون دەتوانن بەڵگە رەسمییەکانیان بخەنەڕوو و خۆیان تۆماربکەن، بەڵام وەکو ئێستا بێ بەرامبەر نابێت و دەبێت بڕە پارەیەک بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێدانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، پێدانی كارەبای نیشتمانی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەیەكدا خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێكرا كە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی لە…
Total
0
Share