کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، لەدوای وردبینیکردنی ناوەکانیان 46 کاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخراونەتەوە.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی ئایندەدا پڕۆسەی وردبینیکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواودەبێت، دواتر ناوەکانیان دەنێردرێت بۆ لێکۆڵینەوەی ئەمنی و یاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، حەوت هەزار و 900 کەس خۆیان کاندید کردووە، لەو ژمارەیە 46 یان تا ئێستا دوورخراونەتەوە، 11 یان بە خاوەن بڕوانامەی زانکۆ گۆڕدراون، سێ پیاو گۆڕدراون بە سێ ژن.
جەختیشیکردەوە، 5 ی ئاب تیروپشک بۆ ناوی کاندیدەکان دەکرێت.