وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: 49 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراق کاردەکەن

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیەنێت، 49 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراقدا بوونیان هەیە و کاردەکەن.

حەسەن خوام وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەیەکی دروستی ئەو کرێکارە بیانییانەمان لانییە کە بە شێوەی نایاسایی داخڵی عێراق بوون، بەڵام ئەوانەی بە رێگای رەسمی هاتوون و مۆڵەتی کارکردنیان هەیە 49 هەزار کەسن.

ئاشکراشیکرد، بەپێی یاسا لە هەر دامەزراوەیەک یان کۆمپانیایەک پێویستە رێژەی دەستی کاری ناوخۆ رێژەی 80% و دەستی کاری بیانی 20% بێت، ئەگەر رێژەی کرێکارانی بیانی لەوە زیاتربێت تووشی لێپێچینەوە یاسایی دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دوای پەیامەكەی سەدر هاوپەیمانێتییەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێكهێنانی حكومەت لەلایەن چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان یەكێكە لە بژاردەكان و…
زیاتر ببینە

دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان گەڕێندرانەوە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق بڵاویكردەوە، دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووكانی هیندستانیان گەڕاندەوە بەغدادی پایتەخت. جیهاد دیوان، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی…
Total
0
Share