سودانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکەی کوت پێکهێنا

سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری ناوخۆی راسپارد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران وەزیری ناوخۆی عێراقی راسپارد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هایپەرمارکێتەکەی شاری کوت، کە دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ هۆکارەکان و بارودۆخی قوربانییان بکات و، لێکۆڵینەوەیەکی تەکنیکیی ورد ئەنجامبدات بۆ ئاشکراکردنی هەر کەموکوڕییەک کە لە شوێنەکەدا هەبووبێت.

سودانی وەزیری ناوخۆشی راسپاردووە، هەموو رێوشوێنێکی توندی پێویست بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوەکە، تیمێکی پزیشکی نێردراون بۆ شوێنی رووداوەکە، بۆ رزگارکردن و چارەسەرکردنی بریندارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی ئەپیكۆری دایەوە و رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق هەنگاوی جددی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share