مەحمود عوسمان: گفتوگۆی لایەنە عێراقییەكان لە هەولێر بكرێت سەدر ناهێڵێت سەركەوتوو بێت

د. مەحمود عوسمان سیاسەتمەدار ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆی لایەنە عێراقییەكان لە هەولێر بكرێت سەدر ناهێڵێت سەركەوتوو بێت و بەهیچ شێوەیەك ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ گفتوگۆ و دانوستاندندا نییە.

ڕاشیگەیاند، لایەنەكانی دیكە داوای گفتوگۆ دەكەن، بەڵام سەدر ڕەزامەند نییە و ڕەتیدەكاتەوە و بێگومان كێشەی گەورەی لەگەڵ نوری مالیكی هەیە كە زۆربەی دەنگی نێو چێوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانی هەیە كە نزیكەی 40 كورسیی پەرلەمانییە لەهەموویان بەهێزترە.

ڕاشیگەیاند، موقتەدا سەدر دژی مالیكییە، چونكە كاتی خۆی مالیكی پەلاماری ئەوانیداوە و خەڵكی زۆری لەسەدرییەكان كوشتووە و هەندێكی لێگرتوون ئەمە دوژمنایەتییەكە لەگەڵ حزبی دەعوەیە.

ئەو سیاسەتمەتدارە پێیوایە، “بڕواناكەم وائاسان بێت وەكو 2010 كە كورد داوای گفتوگۆ بكات و ئەمریكا و ئێرانی لەگەڵ بوون و لە هەولێر دانوستان كرا و ئێستا سەدر لەگەڵ گفتوگۆ نییە،‌ چونكە دەڵێت ئەمانە هەموویان گەندەڵن.

بابەتی پێشتر

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟<br>یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share