وەزارەتێکی ئەمریکا زیاتر لە هەزار و 300 کارمەند دەردەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستیکرد بە دەرکردنی زیاتر لە هەزار و 300 کارمەند ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی هێزی کاری فیدراڵی بە شێوەیەکی بەرچاو.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، “هەزار و 107 ئەندامی خزمەتگوزاریی شارستانی و 246 کارمەندی خزمەتگوزاریی دەرەوە لە دەرکردن ئاگادارکراونەتەوە”.

بەپێی رۆژنامەی واشنتن پۆست، کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕێگەی ئیمەیڵەوە لە دەرکردن ئاگادارکراونەتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەکەش، کارمەندانی خزمەتگوزاریی دەرەکی دوای 120 رۆژ لە ئاگادارکردنەوەیان کارەکانیان لەدەستدەدەن و دەستبەجێ دەخرێنە مۆڵەتی کارگێڕی، هاوکات فەرمانبەرانی شارستانیش دوای 60 رۆژ لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە.

ئەو هەنگاوەی وەزارەتەکە دوای سێ رۆژ دێت لە دەرکردنی بڕیارێکی دادگای باڵایە، کە رێگەی بۆ ئیدارەی ترەمپ خۆشکرد لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی قەبارەی هێزی کاری فیدراڵی، دەست بە دەرکردنی بە کۆمەڵ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share