هونەرمەندی کورد لالە عەبدە کۆچی دواییکرد

هونەرمەندی شێوەکاری کورد لالە عەبدە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی شێوەکار لالە عەبدە لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

لالە عەبدە لەدایکبووی ساڵی 1947 ە خاوەنی دەیان تابلۆی شێوەکارییە، کە زۆرینەیان گوزارشت لە سروشت دەکەن.

ئەو هونەرمەندە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، بەیانی ئەمڕۆ دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشکەوتنی کۆچی دواییکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share