هێزەکانی 70 بڵاویکردەوە، دوای هاککردنی پەیجی رەسمییان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک توانیویانە بەدەستیبهێننەوە.
هێزەکانی 70 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ده‌ستێكی ره‌ش كه گومان ده‌كرێت نه‌یاری ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتیمانی بێت، هه‌ستان به هاككردن و دزه‌كردنه ناو په‌ڕه‌ی ره‌سمی هێزه‌كانی 70 له تۆڕی كۆمه‌ڵاتیی فه‌یسبوك و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی، به ئامانجی دژایه‌تكردن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی 70 ی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌ستیهێناوه، چی له رووی مه‌شق و راهێنان و توانای سه‌ربازی و چاكسازی و خۆڕێكخستنه‌وه، چی له رووی فراوانبوونی هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، به‌ڵام توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دووباره په‌یجه‌كه به‌ده‌ست بهێنینه‌وه.
ئاشکراشیکرد، ” ده‌ستبردن بۆ ئه‌م كاره گه‌وره‌ترین تاوان و هه‌ڵه كه كراوه و قابیلی لێ‌خۆش بوون نییه رێکكاری یاسایی و پێویست ده‌گێرێته‌به‌ر بۆ لێپێچینه‌وه له‌و كار و تاوانه”.