شارەزایەکی کەشناسی: بارستە هەوایەکی فێنک روو لە هەرێم دەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، بارستە هەوایەکی فێنک روو لە هەرێم دەکات و خۆڵبارین کۆتاییدێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ شەممە بارستە هەوایەکی ساردی لاواز روو لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان و ناوچەکانی دهۆک دەکات، بەلاوازی کاریگەریی بۆ سەر ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

وتیشی، بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بۆ سبەینێ، سلێمانی 34 بۆ 35 پلە قەزای پێنجوێن 30 بۆ 31 پلە قەزای کەلار 39 پلە، حاجی ئۆمەران 28 پلە دەبێت.

باسی لەوەشکرد، رۆژی یەکشەممە 6ی مانگ لە ئیدارەی راپەڕین و شاری سلێمانی و دەوروبەری و ناوچە جیاجیاکانی سنووری هەڵەبجە، کەرکوک و گەرمیان، بای باکوور چالاکدەبێت، بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک خێرایی با 30 بۆ 65 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاریی روودەدات، ئاسمان بۆ ماوەی چەند رۆژێک شین و پاک دەبێت و خۆڵ نابارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.. تایبەتە بە نرخی غازی ماڵان

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “حكومەت گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكردووە بو دانانی سیستمی دابەشكردنی غاز…
Total
0
Share