سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، فەرمانێکی سەرۆکایەتیی بۆ دەستبەکاربوونی مونزیر ئیبراهیم حسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی، دەرکرد.
دوێنێ یەکشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری خانەنشینبوونی جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی راگەیاند و مونزیر ئیبراهیم حسێن، جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی، بۆ شوێنگرتنەوەی کاندیدکرا.
پێش کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتیی دادگای فیدراڵی، مونزیر ئیبراهیم حسێن پۆستی جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سەرۆکی دەستەی تاوانەکان و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی هەبووە.