کەشناسیی عێراق: لە سێ پارێزگا پلەی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان

دەستەی کەشناسیی عێراق رایدەگەیەنێت، پلەی گەرما لە تەواوی پارێزگاکان روو لە بەرزبوونەوە دەکات و لە سێ پارێزگاش دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی عێراق بە تایبەت لە پارێزگاکانی باشووری عێراق روو لەبەرزبوونەوە دەکەن و بۆ سبەینێ دووشەممە بەردەوامیی دەبێت.

ئاشکراشیکرد، لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار پلەی گەرمی دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، بۆ رۆژین سێشەممە پلەی گەرمی دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share