وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان تاوتوێدەکات

بەرپرسی نوێی پنتاگۆن، پێشبینی دەکات لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان پاشگەز ببێتەوە، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی کابینەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.

لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کابینەکەی جۆ بایدن، لوید ئۆستن، لە ئێستادا ڕوبەڕووی ژمارەیەک دۆسیەی جیاواز بووەتەوە لە جیهاندا، یەکێک لەوانە بڕیاری پێشووی دۆناڵد ترەمپە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان و کشانەوە 3000 سەرباز لەو دوو وڵاتە، بەمەش ئەمریکا دەبێت بڕیار لە پێداچوونەوەی ستراتیژ و سیاسەتی وڵاتەکەی لەم ڕووەوە بدات.

جۆن کیربی، وتەبێژی وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان، بەڵام پێداچوونەوە بۆ ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ دەکات.

لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووادا ئۆستن ڕایگەیاندووە کە پێداچوونەوە بۆ ستراتیجییەت و هەنگاوەکانی ئەمریکادا دەکات، بەڵام تێڕوانینەکان ناڕوونن سەبارەت بە هەڕەشە و ململانێکان، دەبێت بزانین چۆن لە مامەڵە لەگەڵ ئاستی هێز و توانا سەربازییەکانی دیکەدا بکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ گۆرانکارییەک لە خواستەکانمان بۆ پاراستنی ئەمریکا و ئەمریکییەکان ڕووینەداوە لەبەرامبەر تیرۆردا، لەگەڵئەوەشدا لە هەموو بارودۆخێکدا ئەمریکا ستراتیجییەتێکی گونجاو بۆ مامەڵە کردن پەیڕەو دەکات.

کیربی دەشڵێت، “هەر بڕیارێک لەبارەی ژمارە و ئاستی هێزەکانمان بە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەفغانستان دەبێت”.

بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتانە لەلایەن ترەمپەوە کە ناوی بردووە بە “جەنگە دەرەکییەکان کۆتاییان نایەت”، لەم مانگەدا 2500 کەس لە هەریەکە عێراق و ئەفغانستان دەکشێنێتەوە، وەک هەوڵێک بۆ کۆتاییهاتن بە ململانێ سەربازییە درێژخایەنەکان.

بەپێی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان زیاتر جێگای مشتومڕە وەک لە کشانەوەیان لە عێراق، بەرپرسانی سەربازی و چاودێران پێیانوایە کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان پێویستە گرەنتیکراوبێ بۆ ئەو وڵاتە لە ڕووی ئاستی توندتیژی و لایەنی چەکداریی ئەو وڵاتە.

ئەو شارەزا سەربازییانە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو هێزەی دەمێنێتەوە زۆر کەمترە لەوەی کە پێویستە بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە وڵاتەکە و ڕاهێنانی سەرباز و فەرماندەکان و ڕاوێژکردن پێیان، لەگەڵئەوەشدا زامنکردنی ئاسایشی تەواو بۆ ئەمریکا لەو خاکەدا.

بابەتی پێشتر

لە پارێزگایەكی عێراق 10 مۆڵگەی داعش لەناوبران

بابەتی دواتر

عێراق لەڕێی تۆتاڵی فەڕەنسی-یەوە دەیەوێت گەشە بە كەرتی نەوت و وزە بدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share