بەرپرسێکی باڵای ئێران بۆ CNN: جەنگی ئێران و ئیسرائیل دوو ساڵ دەخایەنێت

بەرپرسێکی باڵای ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی مەزەندەدەکات شەڕی نێوانیان لەگەڵ ئیسرائیل، تا دوو ساڵ بخایەنێت و جەختیلەوەکردەوە “ئێمە بۆ ئەوە ئامادەین”.

بەرپرسێکی باڵای ئێران بە کەناڵی CNNـی ئەمریکیی راگەیاند، “ئێران دەیەوێت ئەمریکا راستەوخۆ باجی شەڕەکە بدات، نەک لە پشت ئیسرائیلەوە بوەستێت و بەردەوام بێت لە پرۆژەکەی، بەبێ ئەوەی پێویست بکات تێچووی شەڕەکە بدات”.

وتیشی، بەپێی مەزەندەکانی تاران، شەڕی نێوان وڵاتەکە و ئیسرائیل تا دوو ساڵی دیکەش بەردەوامدەبێت و ئەو بەرپرسە جەختدەکاتەوە، “بە هەموو شێوەیەک بۆ ئەو ماوەیە ئامادەی شەڕن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: ئێـ.ـران هیچ فڕۆکەیەکی ئێمەی نەخستووەتەخوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F-15 لەلایەن ئـ.ـێرانەوە ڕەتدەکاتەوە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەو…
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
Total
0
Share