بەهای دۆلار دابەزی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراو لە عێراق، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە و گەیشتە 144 هەزار و 150 دینار، بەڵام پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخەکەی رووی لە دابەزین کرد و لەئێستادا، 100 دۆلار بەرامبەرە بە 143 هەزار و 750 دینار.

پاش دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە هەفتەی رابردووەوە، ناجێگیریی لە بازاڕی دراودا دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە داواکاریی باشکردنی بژێوییەوە دەگۆڕێن بۆ سیاسی

لەمدواییانەدا ئێران خۆپیشاندانی جەماوەری بەخۆوەبینی، هۆکارەکەشی پاڵنەری ئابوری و زۆربوونی بێکارییە لە وڵاتەکەدا، لە کاتێکدا ئێستا نرخی کاڵا…
Total
0
Share