سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق رەتدەکەینەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و بەکارهێنانی ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێـ.ـران رەتدەکەینەوە و ئەوکارە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، وتەکانی سودانی لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدابووە لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کە پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاسۆی هاوکاریی هاوبەش و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و رێگاکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێکردووە.