سوپای ئیسرائیل: لە یەکێک لە ئاڵۆزترین شەڕەکانی مێژووداین

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لەئێستادا وڵاتەکەیان لە یەکێک لە ئاڵۆزترین شەڕەکانی مێژوودایە.

ئەمڕۆ شەممە، ئێفی دێفرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئێران، رایگەیاند، وڵاتەکەیان یەکێک لە ئاڵۆزترین شەڕەکانی مێژوو لەگەڵ ئێراندا دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای وڵاتەکە لە شەڕ بەردەوامدەبێت تا تەواوی ئامانجەکانیان دەپێکن.

وتیشی، تائێستا نزیکەی هەزار درۆن لە ئێرانەوە هەڵدراون.

ئەمڕۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، پێینایە نۆیەمین رۆژەوە و تائێستا هەردوولا لە هێرشەکانیان بۆسەر یەکتر بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک مووشەکی دیکە لەو وڵاتەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران. لەوبارەیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share