سودانی هەڕەشەی توند دەكات و پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراق رەتدەكاتەوە و دەشڵێت، “هەموو رێوشوێنێكی یاسایی دەگیرێتەبەر”.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەتەوە و دوایین گۆڕانكارییەكان تاوتوێكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە دیدارەكەدا تەئكید لە پاراستنی سەروەریی خاكی عێراق كراوەتەوە و هەموو پێشێلكارییەك بۆ سەروەریی خاكی عێراق رەتكراوەتەوە و پاڵپشتیی حكومەتیش بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی جەختیلێكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشیی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی پەیوەندار بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک…
Total
0
Share