ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و لەبارەی دوو توێژەوە بڕیاری دەرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچی هاتوچۆ بە رێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیکە لە 1 ی 7 بۆ 31 ی 12 ی 2025 درێژکرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی درا وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و تەندروستی و ئەنجومەنی گشتیی راژە راسپێردران رێککاری پێویست بۆ دامەزراندنیان بگرنەبەر.