ئێران کوژرانى دوو فەرماندەى دیکە رادەگەیەنێت

تەلەفزیۆنى رەسمیی ئێران کوژرانى دوو فەرماندەى دیکەى باڵاى وڵاتەکەى رادەگەیەنێت.

تەلەفزیۆنى رەسمیی ئێران کوژرانى هەریەک لە عەمید غولام رەزا میحرابى، بەرپرسى کاروبارى هەواڵگریی دەستى ئەرکانى گشتیی هێزە چەکدارەکان و عەمید مەهدى رەبانى، بەرپرسى پرۆسەکان لە دەستەى ئەرکانى گشتى راگەیاند.

بەرەبەیانى دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکى چڕوپڕى بۆ سەر تاران و ژمارەیەک شار و ناوچەى دیکەى ئێران ئەنجامدا و بەهۆیەوە چەندین سەرکردەى سەربازى و زاناى ئەتۆمى کوژران، جگە لە تێکدانى ژێرخانى سەربازى و ئەتۆمى.

شەوى رابردووش ئێران بە هێرشێکى هاوشێوە وەڵامى ئیسرائیلى دایەوە و چەندین ناوچەى لە تەلئەبیب و شارەکانى دەوروبەر کردە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان بە 100 مووشەک کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران بە 100 مووشەک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج، بەڵام ئەمریکا سەرجەمیانی…
Total
0
Share