سوپاى ئیسرائیل: باڵەخانەیەکى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم لە ئێران وێرانکرا

ئیسرائیل خاپوورکردنى ناوەندێکى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم لە ئەسفەهان رادەگەیەنێت.

سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەسفەهان باڵەخانەیەکى تایبەت بە بەرهەمهێنانى یۆرانیۆمى کانزایى و ژێرخانى گۆڕینى یۆرانیۆمى پیتێندراو و تاقیگەکانى وێرانکردووە.

بەرەبەیانى دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکى چڕوپڕى بۆ سەر تاران و ژمارەیەک شار و ناوچەى دیکەى ئێران ئەنجامدا و بەهۆیەوە چەندین سەرکردەى سەربازى و زاناى ئەتۆمى کوژران، جگە لە تێکدانى ژێرخانى سەربازى و ئەتۆمى.

شەوى رابردووش ئێران بە هێرشێکى هاوشێوە وەڵامى ئیسرائیلى دایەوە و چەندین ناوچەى لە تەلئەبیب و شارەکانى دەوروبەر کردە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوامان بە کۆبوونەوەی ئەمریکا و ئـ.ـێران هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی وەفدی دانووستانکاری ئەمریکا و ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی…
Total
0
Share