دوو خوشک لە بەردەڕەش کوژران

لە قەزای بەردەڕەش دوو خوشک بەهۆی شەڕی دوو خێزان بە هەڵە کوژران و باوکیشیان بریندارە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، شەوی رابردوو لە قەزای بەردەڕەش لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ روویداوە.

وتیشی، بەهۆی ئەو شەڕەوە دوو خوشک کوژران کە لەگەڵ باوکیاندا بە ئۆتۆمبێل بەو جێگەیەدا کە شەڕەکە تیایدا روویداوە تێپەڕیون، باوکیشیان بریندارە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە شەڕەکەوە نییە.

باسی لەوەشکرد، تەرمی دوو خوشکەکە رادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە و باوکیشیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی. سۆران…
Total
0
Share