ناونووسینی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەرێم دەستیپێکرد

سەرۆکی لقی هەولێری کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێکرد.

مەروان محەمەد، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمسیۆن رایگەیاند، ماوەی پێشکەشکردن لە ئەمڕۆ 25ـی ئایارەوە دەستپێدەکات و تا 24ـی حوزەیران بەردەوامدەبێت و ئەمجارەش پێشکەشکردنی لیستەکان لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنیی پەسەندکراوەوە دەبێت.

وتیشی، لە مەرجە بنەڕەتییەکانی خۆکاندیدکردن ئەوەیە، پێویستە داواکار خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی بێت و لە رۆژی داواکاریدا، تەمەنی 30 ساڵیی تەواوکردبێت و بە لایەنی کەمەوە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان هاوتای بەکالۆریۆس بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەرج نییە ئەو کاندیدە خەڵکی ئەو بازنەیە بێت کە خۆی تێدا کاندید دەکات، بەڵام نابێت لە ریزی هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکانیش بێت”.

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 2025/11/11 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share