وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، عێراق رووبەڕووی دۆخێکی کەمئاوی بووەتەوە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە.
عۆن زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، عێراق رووبەڕووی دۆخێکی کەمئاوی بووەتەوە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە، لە ئێستادا رۆژانە لە چرکەیەکدا 140-200 مەتر چوارگۆشە ئاو لە تورکیاوە دێتە عێراق لە رووباری دیجلەوە، بەڵام بۆ چەند رۆژی داهاتوو بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی ئەلیسۆ لە تورکیا بۆ 300 مەتر چوارگۆشە لە چرکەیەکدا بەرزدەبێتەوە.
ئاشکراشیکرد، کەمترین ئاستی عەمبارکراوی ئاومان هەیە، بە شێوەیەک هەرگیز وا کەم نەبووەتەوە، بەڵام هێشتا سوود لەو بڕە عەمبارکراوە دەبینرێت کە لە بەنداوەکاندا گلدراونەتەوە.