ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیدەکاتەوە پاداشتی کۆتاییهاتنی خزمەت، بە بڕی 100 ملیۆن دینار بۆ پەرلەمانتاران خەرجبکرێت.
بەپێی روونکردنەوەیەکی بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەن خەرجکردنی پاداشتی کۆتاییهاتنی خزمەتی پەرلەمانتاران بە بڕی 100 ملیۆن دینار بۆ هەر پەرلەمانتارێک، بەتەواوی رەتدەکاتەوە.
دەشڵێت، “ئێمە دەمانەوێت روونیبکەینەوە کە ئەو دەنگۆیانەی باس لەم بابەتە دەکەن، بوختان و ناڕاستن و ئامانج لێی، زیانگەیاندنە بە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەندامەکانی و شێواندنی وێنەکەی ئەنجومەنەکەیە لە چاوی خەڵکدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە چوار مانگە، وەزارەتی دارایی بە هیچ بڕە پارەیەک لە بودجەی کارپێکردن، پارەی ئەنجومەنەکەی نەداوە، بە پارەی کرێی موڵکی پەرلەمانتارانیشەوە.