هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتییان: هەر شۆفێرێک سەرپێچیی کرد بە وێنە بۆمان بنێرن

بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، هەر شۆفێرێک سەرپێچیی کرد، بە وێنە بۆیان بنێرن و ئەوانیش سزای دەدەن.

عەتا بەهرام، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە ئاییندەیەکی نزیکدا، ژمارە تەلەفۆنێکی تایبەت دادەنێین، تاوەکو هاوڵاتییان هەر سەرپێچییەکی شۆفێرانیان بەدیکرد، لە رێگەی ئەو ژمارە تەلەفۆنەوە ئاگادارمان بکەنەوە.

وتیشی، “هاوڵاتییان دەتوانن وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بگرن کە دەچنە سەر شانی رێگە، یاخود بە پێچەوانەی ئاراستەی رێگەوە شۆفێری دەکەن، لە گرتە و وێنەکاندا تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دەربخەن، تاوەکو ئێمە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەین و سزای داراییان بدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفربارینێکی چڕ دەگاتە سەرجەم ناوچەکانمان

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفربارینێکی چڕ دەستپێدەکات و بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سپیپۆش…
Total
0
Share