کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامى شەپۆلى خۆڵبارین لە کاتەکانى شەوى چوارشەممە بۆسەر ناوەڕاستى عێراق، ئەگەرى هاتنى بەشێک لەم تۆزوخۆڵە بۆ سەر ناوچەکەمان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە سنوورییەکان نیمچەهەور دەبێت.

دەشڵێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، بەرز دەبێتەوە.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی چوارشەممەوە، کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارە و شەودا، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵى کەم هەیە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان و پلەی گەرمییش، کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر :  39  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک :   38  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی

سۆران :  36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان :43 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین

قائيمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵێکدا تۆمەتبارێک دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share