توێژینەوەیەک: دانیشتنی زۆر مێشک بچووک دەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر پەیوەندی بە بچووکبوونەوەی مێشکەوە هەیە، تەنانەت ئەگەر کەسەکە پەنابەرێتە بەر وەزرشکردنیش.

توێژینەوەکە لە هەردوو گۆڤاری زانستی Alzheimer’s & Dementia بڵاوکراوەتەوە، کە 400 کەس لە سەروو تەمەنی 50 ساڵییەوە بەشدارییان تێداکردووە.
توێژەران ئامێرێکیان بە بەشداربووان دابوو کە چالاکییەکانی رۆژانەی تۆماردەکرد و کاتەکانی دانیشتنی دیاریدەکرد.

توێژەران بۆیان دەرکەوت، ئەو کەسانەی چالاکی جەستەییان کەمە و زۆرترین کات دادەنیشن، یادگەیان لاوازتر بووە و مێشکیان بچووکتر بووەتەوە.

توێژەران دەڵێن، تەنها رێگریکردن لە بچووکبوونەوەی مێشک زیادکردنی چالاکییە جەستییەکانە و ئەنجامدانی جووڵەی جیاوازە لە رۆژدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: فشاری دەروونیی دایک لەکاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوون بە پەرکەمی منداڵ زیاددەکات

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی ئاشکرایدەکات، ئەو فشارە دەروونییانەی دایک لەکاتی دووگیانیدا رووبەڕووی دەبێتەوە رەنگە ببێتە هۆی زیادکردنی مەترسیی تووشبوونی منداڵ…
Total
0
Share