پزیشکێک مەترسیی تووشبوون بە گرفتى دڵ لەنێو تووشبووانى نەخۆشییەک ئاشکرادەکات

پزیشکێکى پسپۆڕ دەڵێت، نەخۆشیی شێرپەنجە کە زیاتر لەنێو گەورە ساڵاندا بڵاوە، مەترسییەکەى لەگەڵ زیاتر چوونە تەمەنەوە زیاتر دەبێت.

دکتۆر بۆریس بۆگۆنۆفیچ، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى دڵ دەشڵێت، دەرمانەکانى چارەسەرى کیمیایی لێکەوتەى نەرێنییان لەسەر دڵ دەبێت، بۆیە پێویستە ئەو نەخۆشانەى شێرپەنجە کە گرفتى دڵیان هەیە، ئاگادارى ئەو دۆخە بن.

ئاماژەشدەدات، زیادبوونى مەترسیی لەسەر دڵ لەنێو نەخۆشانى شێرپەنجەدا زیاددەکات بە بوونى یەکێک لە هۆکارەکانى وەک، “تەمەنى 65 ساڵ و زیاتر، بەرزبوونەوەى فشارى خوێن، نەخۆشیی شەکرە لە جۆرى یەکەم و دووەم، بەرزبوونەوەى ئاستى کۆلیستڕۆڵ، جگەرەکێشان و زیادەڕەوى لە خواردنەوەى کحول، کێشى زیاد و قەڵەوى، کەمیی چالاکیی جەستەیى، چارەسەرى پێشتر بە دەرمانى دژە شێرپەنجە و وەرگرتنى چارەسەرى تیشک بۆ سنگ لە پێشتردا”.

دووپاتیشیدەکاتەوە، پێویستە لەکاتى ئاشکرابوونى تووشبوون بە شێرپەنجەدا، نەخۆش لە وەرگرتنى دەرمانى نەخۆشیی دڵ نەوەستێت و بەردەوام بێت لە وەرگرتنى دەرمانى پێویست.

ئەو پسپۆڕە روونیشیدەکاتەوە، پێویستە بزانرێت کە هۆکارەکانى کێشەکانى دڵ و شێرپەنجە تا رادەیەکى زۆر چونیەکن، بۆیە لەکاتى ریشەکێشکردنى ئەو هۆکارانەى سەرچاوەى مەترسیدارى تووشبوونن بە نەخۆشییەکانى دڵ، لەهەمان کاتدا رێگرى لە زیادبوونى شێرپەنجە دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هەر کەسێک ڤاکسین وەرنەگرێت ڕێگەی پێنادرێت لە شوێنە گشتییەکان کاربکات

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، ئەوانەی مەترسین بۆ تووشبوونی هاوڵاتییان ئەگەر ڤاکسین…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەی دەرمان چارەسەر نەکرێت، هەموو کەرتی تەندروستی تووشی کێشە دەبێت

دکتۆر یاد نەقشبەندیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لەئێستادا کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەكە دروستبووە، ئەگەر گرفتە سەرەكییەكەی دەرمانیش چارەسەر…
Total
0
Share